گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوو وەزارەتى هەرێم و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن

2021.11.29 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
دوو وەزارەتى هەرێم و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان سەر بە وەزارەتى بازرگانى هەرێم و بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركاری كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتى بازرگانى عێراق لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى بازرگانى هەرێم (29 تشرينى دووەمى2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، خاڵەکانى رێککەوتنەکە پەیوەستن بە ناردنی نووسراوەكان لە رێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی، بەستنەوەی داتای تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم لەگەل بەغدا، رێكارەكانی دامەزراندن و پاكتاوكردن و بودجەی كۆمپانیاكان.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركاری كۆمپانیاكانی بەغدا چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

 

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٨/ ١١/ ٢٠٢١ بەرێز (بڵند محمد مەولود مەم) بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە یاوەری ژمارەیەك بەرێوەبەری فەرمانگە و ئامادەبوونی (بەختیار حاجی) بەڕێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ (مجاهد حمد شافی العیفان) بەڕێوەبەری گشتی تۆماركاری كۆمپانیاكانی بەغدا كۆبوونەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر هەماهەنگی لە نێوان هەردوولا درا و ژمارەیەك بڕیار و راسپاردەش بۆ كارئاسانی و چاڵاكی نێوان هەردوو بەرێوەبەرایەتییەكە درا، چەندین بڕیاریش لە خزمەت وەبەرهێنەران و كۆمپانیاكان گفتوگۆیان لەسەر كرا بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان بە پێی رێنماییەكانەوە رایی بكرێت، لە كۆبوونەوەكەدا زیاتر جەخت كرایە سەر چەند تەوەرێك لەوانە:

 

١- رێكەوتن لەسەر ناردنی نووسراوەكان لە رێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی كرا، كە دەبێتە هۆی نەهیشتنی رۆتین و ئاسان گەیاندنی پەیام و نووسراو نێوان هەردوو بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا.

 

٢- بەستنەوەی داتای تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم لەگەل بەغدا و بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بە مەبەستی فراوانكردنی چوارچێوەی پاراستنی ناوی بازرگانی  لەسەر ئاستی عیراق و هەروەها گواستنەوەی زانیاری دۆسیەی كۆمپانیاكان لە نێوان هەردوولا.

 

٣- رێكەوتن لەسەر چەند خاڵێكی دیكە كرا كە پەیوەندییان بە رێكارەكانی دامەزراندن و پاكتاوكردن و بودجەی كۆمپانیاكانەوە هەیە.