گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی پلە بەرزکردنەوە

2021.11.29 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی پلە بەرزکردنەوە

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردرا به‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌:

 

پاڵپشت به‌ مادده‌ی چوارده‌  له‌سیستمی ژماره‌ (6) ساڵی (2011)  په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه‌ به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره‌ 6033  تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، بڕیاردرا به‌:- 

 

پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021). 

 

عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه‌، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م،  7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌. 

 

وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه‌ به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا. 

 

له‌دوای پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له‌ قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت.