گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى نوێ

تەندروستى عێراق رێوشوێنى پێشوەختە دژى کۆرۆنا گۆڕاوەکە دەگرێتە بەر

2021.11.29 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق رێوشوێنى پێشوەختە دژى کۆرۆنا گۆڕاوەکە دەگرێتە بەر

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە بڕیارى نوێ دەردەکرێت لەبارەى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا کە جیهانى توشى شڵەژان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتەکە (29 تشرينى دووەمى2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، نەوە نوێیەکەى کۆرۆنا مەترسیدارترە لەوانەى پێشوو، بەم نزیکانە لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى بڕیارى نوێ لەو بارەیەوە دەردەکات.

 

وتیشى زانیارییەکان لەبارەى ئەو نەوە نوێیەوە هێشتا سنوردارن، پابەندبوون بە رێوشوێنە خۆپارێزییەکان دەبێتە هۆى خۆپاراستن لەنەوە جیاجیاکانى کۆرۆنا.

 

پێشتر نووێنەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەعێراق داواى لە هاوڵاتییان کرد چوار هەنگاوى خۆپارێزى جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەى بەدوربن لەنەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا کە جیهانى توشى شڵەژان کردووە.  

  

ئەحمەد زویتین نوێنەرى رێکخراوەکە (28 تشرينى دووەمى2021)  بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "کۆرۆنا گۆڕاوەکە ناسراو بە میکرۆن سێ جیناتى هەیە، کە دوانیان لە پشکنینى PCR دەردەکەون، بەڵام سێیەمیان دەرناکەوێت وەکو نەوەى ئەلفاى بەریتانى.  

  

وتیشى کاریگەرى ڤاکسینەکان دژى ئەو نەوە نوێیە، هەمان کاریگەریی ڤاکسینەکانە بۆ سەر نەوەکانى پێشوو.  

  

نوێنەرەکەى تەندروستى جیهانى داوا لە عێراقییەکان دەکات چوار رێکار بگرنەبەر بۆ خۆدورگرتن لەو نەوە نوێیە، کە بریتین لە بەستنى دەمامک، دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى، شتنى دەست، وەرگرتنى ڤاکسین.