ناس کورد-
لە ناوچەی کەرخ و ڕەسافەی بەغدا پۆلیس 18 کەسیان بە تۆمەتی چوونە بەردەم قوتابخانەی کچان و گێچەڵ پێ کردنیان دەستگیرکرد و پۆلیسیش دەڵێت، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا (دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " هێزەکانی پۆلیسی کەرخ و رەسافە لە بەغدا 18 کەسیان لە نزیک قوتابخانەی کچان دەستگیرکردووە کە گێچەڵیان بە کچان کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتەکە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغداوە سەپەرشتی دەکرێت و ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە گێچەڵ بە کچان دەکەن و هەراسانیان دەکەن.