گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەهۆی کۆرۆنا نوێیەکەوە وڵاتێکی ئاسیا بڕیاری داخستنی سنورەکانی دا

2021.11.29 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی کۆرۆنا نوێیەکەوە وڵاتێکی ئاسیا بڕیاری داخستنی سنورەکانی دا

ناس کورد- 

بەهۆی مەترسییەکانی گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" حکومەتی ژاپۆن بڕیاریدا لە سبەینێوە سنورەکانی بەڕووی سەرجەم هاووڵاتیانی بیاندا دابخات و هاووڵاتیانی وڵاتەکەش کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە کەرەنتینە دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فۆمیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن (دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی سێشەممەوە هاتنەناوەوەی هاووڵاتیانی بیانی بۆ وڵاتەکەمان قەدەغەیە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پاراستنی وڵاتەکەمان لە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو هاووڵاتیانەی خۆشمان کە لە دەرەوەی وڵاتان دەتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام پێویستە لە شوێنی تایبەت کەرەنتینە بکرێن." 

 

لەوكاتەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ناوی "ئۆمیكرۆن" ی لە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا نا و بە جێگەی نیگەرانی لەقەڵەمی دا پرسیار لەسەر كاریگەریی ڤاكسینەكان لەسەر ئەم گۆڕاوە دروست بووە.  

  

كۆتا گۆڕاوی ترسناك جۆری دەلتا بوو كە هاوینی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی لە هیندستان كوشت، لە ئێستاشدا زانایانی تەندروستی دەڵێن گۆڕاوە نوێیەكە جووڵەی بەپەلەی دەوێت بۆ دیاریكردنی كاریگەریی و ڕادەی ترسناكییەكەی بەڵام كاتی دەوێت بۆ دەرچوونی ئەنجامەكان.  

  

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆرۆنا نوێیەکەی ئەفریقا بە "نیگەرانکەر" وەسف دەکات و ناوی نا "ئاومیکرون"، دوێنێش یەکەم حاڵەتی لە بەلجیکا تۆمار کرا.