گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

مەسرور بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی قسە دەکات

2021.11.29 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی قسە دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی زۆر باشە و هیچ گرژییەک لەنێوانیاندا نییە و هاوبەشی حکومەتن، لەبارەی پرسی سەرۆک کۆماریشەوە دەڵێت، تا ئێستا هیچ ناوێك یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سكای نیوزی عه‌ره‌بی" لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتی رایگه‌یاند، "ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ له‌ ناویشیاندا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوبه‌شی سه‌ره‌كییه‌ له‌ حكومه‌تدا و ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستانه‌." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، " په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر باشه‌ هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هیچ گرژییه‌كیشمان له‌ نێواندا نییه‌".

 

هاوکات لەبارەی پرسی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، "پۆسته‌كه‌ پشكی كورده‌ و هێشتا بڕیار له‌ باره‌ی نه‌دراوه‌، تا ئێستا هیچ ناوێك یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌، وه‌ك نه‌ریتێك شیعه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سوننه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كورد سه‌رۆكی كۆمار ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، بزانین پاڵێوراوی شیعه‌ كێیه‌ و هیوادارین كه‌سێكی په‌سندكراوی هه‌موو لایه‌ك بێت".

 

پێشتر بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆکی کۆماری پشکی ئەوانە و د. بەرهەم ساڵح کاندید دەکەنەوە، بەڵام چەند جارێکیش بەرپرسانی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ڕاستە پۆستەکە پشکی کوردە، بەڵام پشکی یەکێتی نییە بەتایبەتی.