ناس کورد-
ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئیدانەى هێرشەکەى داعشى کرد بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لەگەرمیان کە بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەبەغدا (28 تشرينى دووەمى 2021) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "بەتوندى ئیدانەى ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین کە داعش بۆ سەر پێشمەرگە ئەنجامیدا لە ناحیەى کوڵەجۆ لە گەرمیان".
ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەمەریکا تا ئێستا بەردەوامە لە پشتیوانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق لەناویاندا پێشمەرگە بۆ گرەنتى تێکشکاندنى داعش".
شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنوری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش برینداربوون.