گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵەبجە؛ سبەینێ نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت

2021.11.28 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵەبجە؛ سبەینێ نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە دوو شارۆچکەی سنورەكە دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021، لە هەردوو شارۆچکەی خورماڵ و بەمۆ نەوتی ماڵان دابەش دەكرێت.

 

هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، " سبەی دووشەمە  29ی تشرینی دووەمی 2021، نەوت لەشارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت بەنرخی 55 هەزار دینار  بۆ هەر 200 لیترێک.   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها بڕیارە رۆژی سێشەممە 30ی تشرینی دووەم، لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت.