گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم داواى زوو کاراکردنەوەی سەنتەری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەکات

2021.11.28 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم داواى زوو کاراکردنەوەی سەنتەری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەکات

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە، بۆ پاراستنى ناوچە جێناکۆکەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار حکومەتی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و ، ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەکە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

حکومەتی هەرێمی کوردستان: کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش، پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە
 
شەوی ٢٧ لەسەر ٢٠٢١/١١/٢٨، لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ، بۆمبێکی چێندراوى تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، و بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیکەش بریندار بوون.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار حکومەتی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و ، ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەکە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.
 
لێرەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.
 
د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١