گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ بریارەکە دراوە

بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە

2021.11.28 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی ئەو قوتابیانەی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە و گەڕاونەتەوە دا و دەڵێت، ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ خوێندن، ماوەی دابڕانیان لە خوێندن بە نەهاتوو هەژمار ناکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە فەرمانێکی وەزاریدا کە (یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021) دەرچووە، تیایدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی قوتابییان و خوێندکاران و بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە دەرەوەی وڵات و کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا ئەو قوتابییانە لە هەر قۆناغێک بن، ئەوەی ئارەزووی هەبێت بگەڕێتەوە بۆ خوێندن، ماوەی دابڕانی لە خوێندنی بۆ بە نەهاتوو هەژمار نەکرێت و بگەڕێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بە نمرەکانیان لە رێنوێنییەکی تایبەتدا بارودۆخی قوتابییەکە لەبەرچاو دەگیرێت، بە مەرجێک پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەوە بکات".

 

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردە