ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، دواى دەرکەوتنى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا پێویستە هاوڵاتییان پەلە بکەن لە وەرگرتنى ڤاکسین و پابەندبن بە رێنمایی و بڕیارەکانى پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێویستە هاوڵاتییان پابەندبن بە بەستنى دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى بەتایبەتى لەشوێنە قەرەباڵغەکان.
هەروەها جەختیکردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم دامەزراوە حکومى و تایبەتەکان رێگە نەدەن ئەو کارمەند و هاوەڵانەى نەخۆش بچنە نەخۆشخانەکان کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە یاخود پشکنینى پی سی ئاریان نەکردووە.
وەزارەتەکە داواشى لە قوتابخانە و زانکۆکان کردووە هاریکارى وەزارەت بن بۆ گرەنتى جێبەجێکردنى بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى.