ناس کورد-
ژمارەى مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەپارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دوو ئەوەندەى پارێزگاکانى عێراقە، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە 24 کاتژمێردا لەهەرێم 14 حاڵەتى مردن تۆمارکراوە، لەکاتێکدا حەوت حاڵەت لەپارێزگاکانى عێراق تۆمارکراوە.