ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی نەوتی ڕاگەیاند و ڕۆژی سێشەممە لە مەڵبەندەکانی پرۆسەکە دەست پێ دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، " سبەی دووشەمە 29ی تشرینی دووەمی 2021، نەوت لەشارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت بەنرخی 55 هەزار دینار بۆ هەر 200 لیترێک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها بڕیارە رۆژی سێشەممە 30ی تشرینی دووەم، لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت."