گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ئەنجامەکەی چی بوو؟

تاقیکردنەوە بۆ ئاردی بەشە خۆراکی ئەم مانگە کرا

2021.11.28 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
تاقیکردنەوە بۆ ئاردی بەشە خۆراکی ئەم مانگە کرا

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە پشکنینی بۆ كواڵێتی ئاردی دابەشكراو کردووە و دەڵێت، ئاردەکە وەربگرن، چونکە كێشەی نییە و نانێكی باشی لێدەردەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر (یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای پشکنین و تاقیكردنەوە بۆ كواڵێتی ئاردی دابەشكراو، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئاردەکە هیچ کێشە و گرفتێکی نییە." 

 

ئاماژەئ بەوەشکردووە، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئاردەکە وەربگرن، چونکە نانێکی زۆر باشی لێدەردەچێت.