گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانی تەندروستیی هەرێم لەبارەى گەیشتنی کۆرۆنا ئەفریقییەکە

2021.11.28 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی تەندروستیی هەرێم لەبارەى گەیشتنی کۆرۆنا ئەفریقییەکە

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ھێشتا ھیچ حاڵەتێکی جۆری نوێ (ئۆمیکرۆب) لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، "بەڵام ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەھێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (28ی تشرینی دووەمی 2021) ڕاگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تەندروستیی عێراق و رێکخراوی تەندروستیی جیھانی پێکەوە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، کە ماوەیەکە لە ھەندێ وڵاتی جیھان بڵاو بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێک لە ھەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار نەکراوە.

 

بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ھەیە لە جیھان، چونکە ھەر جارێک ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی بگۆڕێت، بڵاوبوونەوەی خێراتر دەبێت و نیشانەی نوێی ھەیە، بە تایبەتی ھێشتا ئێمە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنامان تێنەپەڕاندووە و بە ھۆی ھاتنی جۆرێکی نوێ، مەترسی ھەیە لە گۆڕین و نیشانەکانی.

 

رەھێڵ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی جۆری نوێی کۆرۆنا و پاراستنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، وەک رێکارێکی سەرەتایی ھەر ھاووڵاتییەک لەو وڵاتانەی جۆرە نوێیەکەی تێدا تۆمار کراوە بگەڕێتەوە، کەرەنتین دەکرێت.

 

لەوكاتەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ناوی "ئۆمیكرۆن" ی لە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا نا و بە جێگەی نیگەرانی لەقەڵەمی دا پرسیار لەسەر كاریگەریی ڤاكسینەكان لەسەر ئەم گۆڕاوە دروست بووە.

 

كۆتا گۆڕاوی ترسناك جۆری دەلتا بوو كە هاوینی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی لە هیندستان كوشت، لە ئێستاشدا زانایانی تەندروستی دەڵێن گۆڕاوە نوێیەكە جووڵەی بەپەلەی دەوێت بۆ دیاریكردنی كاریگەریی و ڕادەی ترسناكییەكەی بەڵام كاتی دەوێت بۆ دەرچوونی ئەنجامەكان.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆرۆنا نوێیەکەی ئەفریقا بە "نیگەرانکەر" وەسف دەکات و ناوی نا "ئاومیکرون"، دوێنێش یەکەم حاڵەتی لە بەلجیکا تۆمار کرا.