گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی دۆخی کارەبا

2021.11.28 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی دۆخی کارەبا

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار و ٥٠٠ مێگاوات لە خواست کەمترە، بەڵام دەڵێت، بە چەند قۆناغێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا ٣٤٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا پێنج هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت." واتە هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کورتهێنان هەیە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لە ناوچە ساردەکان نزیکەی ١٢ بۆ ١٣ کاتژمێر کارەبا دراوە، لە ناوچە گەرمەکان زیاتر لە ١٤ بۆ ١٥ کاتژمێر کارەبا دراوە و بە تێکرایی ١٤ کاتژمێر کارەبا دراوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەمرۆ یەکەیەکی وەبەرهێنانی وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی خەبات دەگەرێتەوە، یەکەی دوومیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەرێتەوە، هەروەها یەکەی وێستگەی گازی گەرمیان ئەمڕۆ تا سبەینێ دەگەرێتەوە و لە هەوڵیشداین بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی تورکیا." 

 

ئەوەش هاتووە، قۆناخی یەکەمی هێڵی شەقلاوە - سۆران تەواو بووە و دوێنێ زیاتر لە ٢٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ سۆران گواستراوەتەوە کە پێشتر توانایی ١٥٠ بۆ ١٦٠ مێگاوات کارەبای هەبوو." 

 

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەوانەش دۆخی کارەبای هەرێم باشتر دەبێت."