گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی: تەنها وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داتای پێویستی نەبوو

2021.11.28 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی: تەنها وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داتای پێویستی نەبوو

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، گفتوگۆ و تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 کۆتایی هاتووە، "بەڵام تەنها وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داتای پێویستی نەبوو." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 له‌ ڕۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و له‌ به‌رواری 21ی تشرینی دووەمی 2021 كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی تەشغیلی، جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ داتای پێویستیان نه‌بوو."

 

دەشڵێت، "له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساكه‌."