گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر دۆسیەى نەوتی هەرێم وەزیرانی دارایی و نەوت بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

2019.07.08 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر دۆسیەى نەوتی هەرێم وەزیرانی دارایی و نەوت بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا بڕیاریدا، رۆژى (پێنجشەممە) هەریەک لە وەزیری دارایی و وەزیری نەوت و نوێنەری سەرۆک وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی، لەبارەی پابەندبوونی هەرێم بە ڕادەستکردنی نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن. . شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک، بڵاوى کردەوە "لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سه رۆكى په رلەمان داواى كرد، هەریەک لە فواد حسێن، وەزيرى دارايي و سامر غەزبان، وەزيرى نه وت، نوێنەرى سەرۆك وەزيران و ديوانى چاودێرى دارایى، رۆژى پێنجشەممه بانگهێشتى پەرلەمان بكرێن". . ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، بانگهێشتکردنەکە تايبەتە به پابەندنەبوونی  حكومەتى هەرێم به ڕادەستکردنی نەوت به كۆمپانياى سۆمۆ. . ئەمە لەکاتێکدایە  لەدوای ناردنی شەش موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، تائێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی حکومەتی عێراق، نەکردووە. .