ناس کورد-
مەسرور بارزانی لەبارەى هێرشی شەوی ڕابردووی داعش لە کوڵەجۆ بۆسەر پێشمەرگە ڕایگەیاند، "چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی لە پەیامێکیدا بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی سیانی دیکە لە هێرشەکە (27ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی ڕابردوو لە سنووری کوڵەجۆ، كه لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاوسهنگهرهكانیان شه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم."
دەشڵێت، "ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌كی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌كه، بۆیه‌ش پێویسته په‌له بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه".
مەسرور بارزانی جەختی کردووەتەوە کە "بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان ڕاسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگری‌کردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە."
شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش برینداربوون.