گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عەلی قەرەداغی: ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل حه‌رامە

2021.11.28 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی قەرەداغی: ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل حه‌رامە

ناس کورد-

یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان ئیدانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بییانه‌ی كرد كه‌ هه‌نگاویان ناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵماندا كه‌ واژووی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوه‌كه‌، عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ ئیدانه‌ی "هه‌نگاوناونه‌ رێككه‌وتنه‌ كرده‌یییه‌كان"ی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی كراوه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ رووی ئایینییه‌وه‌ به‌ "حه‌رام" زاندراون.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان جه‌خت له‌ ئیدانه‌كردنی رێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌ك ئیمارات و مه‌غریب ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زایۆنیزمی داگیركه‌ر. ئه‌م كاره‌ له‌ رووی ئایینییه‌وه‌ حه‌رامه‌ و ناپاكییه‌ به‌رامبه‌ر راسپارده‌نامه‌ی ئیمامی عومه‌ر و مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین".