ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا، بەڵام پێشمەرگە پەلامارەکەیان تێکشکاند، دەشڵێت، لە ئەنجامدا چوار پێشمەرگە برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا.
بەداخەوە، چوار پێشمەرگە بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە.