گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لانكەی گۆڕاوەكەیە

دڵنیاییەك لە جۆهانسبێرگەوە لەبارەی گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا

2021.11.27 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەك لە جۆهانسبێرگەوە لەبارەی گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا

ناس كورد_

 

وەزارەتی تەندروستی ئەفەریقای باشور ڕایگەیاند تا ئێستا بەڵگەی زانستی بەردەست نییە بیسەلمێنێت گۆڕاوی كۆرۆنای ئۆمیكرۆن هێندە ترسناكە و ئەو شڵەژانەی لە ئەوروپا هەیە بێ پاساوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیری تەندروستی ئەفەریقای باشور، جو باهلا، لە چەند لێدوانێكدا كە "ناس كورد" دیویەتی (27ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت "هیچ بەڵگەیەكی زانستی لەبەردەستدا نییە كۆرۆنای نوێی ئۆمیكرۆن ترسناك بێت یان زۆر خێرا تەشەنە بكات". هەروەها باسی لەوەكردووە، ئەو شڵەژانە ئەوروپییەی لەوبارەیەوە هەیە بێ پاساوە. 

 

باهلا ئەوەشی ئاشكراكرد زۆربەی توشبووانی گۆڕاوی نوێ ئەوانەن كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بەتایبەت گەنجان كە نیشانەكانیان قورسە. 

 

زاناکان بۆ یه‌که‌م جار جۆرێکی تازه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایان له‌ ئه‌فەریقیا ده‌ستنیشان کرد و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانیان توانای بڵاوبونه‌وه‌ی زۆر له‌وانی پێش خۆی زیاتره‌. رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دوێنی کۆبونه‌وه‌ی کی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌م گۆڕاوه‌ تازه‌یه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ ئه‌نجامداو رایگه‌یاند "جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌".  ئه‌م گۆڕاوه‌ تازه‌یه‌ پێنجه‌م  خۆگۆڕینی ڤایرۆسەكەیە لە دوو ساڵی ڕابردوودا.  

 

لە ئیستاشدا ئەفەریقای باشور بە لانكەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا دادەنرێت، لەپاش ئاشكراكردنیشی بەشێكی بەرچاو لە وڵاتانی دونیا گەشتە ئاسمانییەكانیان بەڕووی كیشوەری ئەفەریقادا داخست