گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داتاکان پارێزراون؟

لەبارەی ’’هاککردنی ماڵپەڕی ئەزمونەکان’’ی وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.11.27 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’هاککردنی ماڵپەڕی ئەزمونەکان’’ی وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی هاککردنی ماڵپەڕەکەیان ڕایگەیاند، ئەو وێبسایتە کە هاککراوە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، سەبارەت بە داتاکانیش، دەڵێت، هەموو داتاکان لە سیستەمی (ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باکئەپ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ده‌قی ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە:

 

لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ باس لەهاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان بەهەموولایەکی رادەگەیەنین، ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە.

 

ساڵانەش تا مانگیک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان وێبسایتەکە دادەخرێت، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی (ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باکئەپ دەکرێت.

 

وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان