ناس کورد
لە شارۆچکەی شیلادزێی سەربە پارێزگای دهۆک گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کە ماوەی ساڵێک بوو هاوسەگیری کردبوو خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا، کەسە نزیکەکانیش دەڵێن، بەهۆی بێکاری و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
درەنگانی شەوی (هەینی لەسەر شەممە 26ی تشرینی دووەمی 2021) حەسەن حازمی تەمەن 25 ساڵان لە نێو ماڵەکەی خۆیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.
کەسێکی نزیکی ئەو گەنجە بە "ناس کورد"ی وت، حەسەن دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، بە ئاگرەکەوە بەرەو کۆڵانەکەیان ڕۆشتووە، بەڵام تاوەکو هەوڵدراوە بکوژێنرێتەوە بەشێکی زۆری جەستەی سووتاوە.
وتیشی، حەسەن لەگەڵ ئەوەی کرێچی بووە، بێکاریش بووە و هیچ مووچەیەکیشی نەبووە، هەربۆیە بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە ئەو کارەی کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، حەسەن ماوەی ساڵێک بووە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێک بووە.