گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەولێر؛ پاسەوانانی فەرمانگەیەکی حکومی کەسێکیان کوشت

2021.11.27 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ پاسەوانانی فەرمانگەیەکی حکومی کەسێکیان کوشت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا کەسەکە کوژراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ  کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە." 

 

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە."