گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ دەرچووی چەند بەشێک

لە قەزایەکی سنوری سلێمانی فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت

2021.11.27 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
لە قەزایەکی سنوری سلێمانی فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا دەستپێکردنی دابەشکردنی فۆڕمی وانەبێژیی بۆ دەرچووانی چەند بەشێک ڕاگەیاند و دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە فۆڕم دابەش دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە دوا مۆڵەتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی پەروەردەی چەمچەماڵ: 

 

فۆرمی وانەبێژی دابەش دەکەین بۆ دەرچووانی:

 

١- بەشی هونەر بۆ دانیشتوی ( چەمچەماڵ ، شۆڕش ، تەکیە) بۆ دەرچوانی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، پەیمانگای هونەرەجوانەكان) .

 

٢- بەشی وەرزش تەنها بۆ دانیشتوی ناحیەی شۆڕش ( لەبەرئەوەی فۆرمی یەدەکی وەرزش بۆ چەمچەماڵ و تەکیە ماوە ) بۆ دەرچوانی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، پەیمانگای وەرزشی ) .

 

٣- بەشی بیرکاری بۆ دانیشتوی ( چەمچەماڵ، تەکیە) لەبەرئەوەی فۆرمی یەدەکی بیرکاری شۆڕش ماوە ( مەرجە بۆ ئەوانەی کەفۆرمی بیرکاری وەردەگرن دەرچووی کۆلیژی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت بن) .

 

٤- فۆرمەکان لەدیوانی پەروەردە لەهۆبەی IT دابەش دەکرێت لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٩ لەکاتژمێر (٩) سەرلەبەیانی تا (١٢)ی نیوەڕۆ  بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١ دوا مۆڵەتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان .

 

پێداویستییەکان:

 

١- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی .

 

٢- کارتی زانیاری .

 

٣-بڕوانامەی دەرچوون ( گەر بەردەست نەبوو ڕۆژی گەڕاندنەوەی فۆرمەکان ئامادەبکرێت) .

 

لیژنەی دانان و وردبینی وانەبێژان

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ