گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند شوێنێکی دیکە مووچە وەردەگرن

خشتەی مووچەی یەکشەممە و دووشەممە

2021.11.27 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
خشتەی مووچەی یەکشەممە و دووشەممە

ناس کورد- 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکاتەوە و  مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت. 

 

دابەشکردنی مووچەکە، ئەو لیوایانە ناگرێتەوە کە لەلایەن ئەمەریکاوە مووچەیان دابین دەکرێت.

 

ناس کورد زانیویەتی، ڕۆژی دووشەممە 29ی تشرینی دووەمیش، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.