گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەلا بەختیار: دەرماڵەی خوێندکاران 10 ملیۆن دۆلارە نایدەن کەچی بەرپرس هەیە 500 ملیۆنی دزیوە

2021.11.27 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار: دەرماڵەی خوێندکاران 10 ملیۆن دۆلارە نایدەن کەچی بەرپرس هەیە 500 ملیۆنی دزیوە

ناس کورد-

مەلا بەختیار پشتگیری لە داواکاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کرد و ڕایگەیاند، هەموو دەرماڵەی خوێندکاران 10 ملیۆن دۆلارە بەڵام حکومەت ئامادە نییە بیدات، "کەچی مەسئول هەیە 200 ملیۆنی دۆلاری دزیوە، هەیە 500 ملیۆنی دزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار لە وتارێکیدا لە شەشەمین کۆنفرانسی دابڕان لە سلێمانی (27ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، دەرماڵەی خوێندکاران بۆ دەرەوەی شار 100 هەزار و بۆ ناوەوەش لە 40 تا 60 هەزارە، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندكاران قسه‌ بكرێت، توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و وتیشی، "ئەگەر کێشەی خوێندکاران چارەسەر نەکرێت خۆپیشاندانەکان دەستپێدەکەنەوە."

 

وتیشی، پێویستە حکومەت لەگەڵ خوێندکاران دابنیشێت و کێشەکەیان چارەسەر بکات، چونکە "چارەسەرەکە ئەوەندە قورس نییە."

 

مەلا بەختیار باسی لەوەشکرد، "كام حزب له‌ ئێمه‌ و كامه‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ داگیركه‌ره‌كان‌ و دوژمنه‌كانمان قسه‌ینه‌كردوه‌ و سازشیشمان نه‌كردوه‌، هه‌ر ئێمه‌ نه‌بوین له‌شاخ بڕیاریمان ئه‌داو خوێندكارانمان ده‌چون به‌گشت قوله‌ى قافا، ئه‌ى ئێستا بۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت".

مه‌لا به‌ختیار باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌وكات بۆ باوه‌ڕیان پێمان هه‌بوو ئێستا باوه‌ڕیان پێمان نه‌ماوه‌، ئه‌وكات شۆڕشگیَِڕ بوین‌و ئێستا شۆڕشگێڕ نین".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە "سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى خوێندكاران هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ى پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌ى به‌ 9 تا 10 ملیۆن دۆلار كێشه‌كان كۆتایی دێت، بەڵام حکومەت ئامادە نییە بیدات، کەچی مەسئول هەیە 200 ملیۆنی دۆلاری دزیوە، هەیە 500 ملیۆنی دزیوە".