گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى تەقەکردن لە مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی

2021.11.26 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى تەقەکردن لە مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی

ناس کورد-

لیژنەی ئەمنیی قەزای کۆیە دەنگۆی تەقەکردنی لە بارەگای مەڵبەندی یەکێتی لە قەزاکە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، "دورە لە ڕاستییەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (26ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تەقەکردن لە بارەگای لایەنە سیاسیەکان، لە چەند پەیج و ئەکاونتێکه‌وه‌، لیژنەکەمان دڵنیای ده‌داته‌ ھاوڵاتیانی شارەکە و ئەو ھەواڵانه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌."

 

هه‌ر له‌ ڕاگه‌ياندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، "ئه‌وه‌ى ڕويداوه‌ ته‌نها ئۆتۆمبیلێک بووه‌ و چەند فیشەکێکی بە ئاڕاستە ئاسمان تەقاندووە و له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منييه‌كان لە ھەوڵ و گەڕانن بەدوای تەقەکەرەکەدا."