گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵوێستی ترمان دەبێت’’

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی: نزیکەى 300 گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون

2021.11.26 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی: نزیکەى 300 گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون

ناس كورد-

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرای دەکات کە "نزیکەى 300 گەنج و چالاکوان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی خوێندکاران دەستگیرکراون" و هۆشداری دەدات لەوەی "هەڵوێستی ترمان دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (26ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن وڕاوەدونان کەوتونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران."

 

دەشڵێت، "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی 300 گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون و تا ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە."


بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو .
١ــ پشتگیری داوای ڕەوای خوێندکاران دەکەین و داواکارین دەسەڵاتداران لە زووترین کاتدا و بەبێ خۆدزینەوە داوا ڕەواکانیان بۆ جێ بەجێ بکات.


٢ــ پێویستە بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان بەبێ پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازاد بکرێن .


٣ــ داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و قونسڵی وڵاتان دەکەین و بێنە سەرخەت و فشار لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەن تا بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان ئازاد بکەن .


٤ــ بە سەربازگەکردنی زانکۆ و پەیمانگاو شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێ .


٥ــ قەرەبووی مادی و مەعنەوی دەستگیراکراوان و ئازاردراوان بکرێتەوە .


لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنن کە "لە ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت."