ناس کورد-
زانکۆی سلێمانی بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی یەک هەفتە خولەکانی ئینگلیزی بکاتە ئۆنلاین، ئەوەش بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خولەکانی فێرکاری زمان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵای و خوازیارانی نازناوی زانسی بەڕێوەدەچێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کلتوری زانکۆی سلێمانی، ماوەی دوو هەفتەیە خولەکان لە کەمپی نوێ لەناو بینای سەنتەرو لەکەمپی کۆن لەناو بینای سەنتەر لەشوێنی کۆنی کۆلێژی پەرستیاری دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کراوەتە ئۆنلاین.
خولەکان لەسەر چەند ئاستێکە سەرەتای و ناوەندی و پێشکەوتوو، لە ئێستا نزیکەى 20 کۆمەڵ لە خولدان.