ناس کورد-
بەپێی بەڵگەیەک کە دەستی "ناس کورد" کەوتووە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بڕیاری دا سالار ڕەفیق حەسەن، جێگری مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی بۆ ماوەی شەش مانگ لە پۆستەکەی هەڵپەسێردرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوەکە کە دوێنێ پێنجشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2021، واژۆ کراوە، هەڵپەساردنی کارکردنی ناوبراو بەهۆی "گوفتارو کردارییەوە دژ بە بەرژەوەندیەکانی یەکێتی" بووە.