گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئاخر شەرم نییە’’

سەرکردایەتییەکی یەکێتی: لەشکرێک چەکداریی عەوامتان بەرداوەتە گیانی خوێندکاران

2021.11.26 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی یەکێتی: لەشکرێک چەکداریی عەوامتان بەرداوەتە گیانی خوێندکاران

ناس كورد-

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، "لەشکرێک چەکداریی عەوامتان بەرداوەتە گیانی ئەو خوێندکارە خێرلەخۆنەدیوانە تەنھا بۆ چی و بۆکێ خوابکا بۆ ڕازیکردنی پارتی و مەسرور نەبێ".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

عەتا سەراوی لە بابەتێکدا بۆ ڕۆژی شەهیدی یەکێتی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "لەڕۆژی شەھیدی حیزبی شەھیدان لەکوێیی ئەرک و پرەنسیپ و گیانی حیزبایەتی و ئەخلاقیی بەرزی جارانی یەکێتیانەداین و ئەرێ بەڕاست ھەموان نابەرپرسنین لەم دۆخەی تێی کەوتوین؟؟!!"


دەشڵێت، "کوڕو کچی وڵاتەکەم خوێندکارانی نیشتمان داوایی سەرەتاییترین ماف دەکەن، ئاخر شەرم نییە لەشکرێک چەکداریی عەوامتان بەرداوەتە گیانی ئەو خێرلەخۆنەدیوانە تەنھا بۆ چی و بۆکێ خوابکا بۆ ڕازیکردنی پدک و مەسرور و کۆپیکردنی زۆنی سەوز بۆ زەرد نەبێ کە ھەرگیز ئەو خەونە بۆ ھیچ کەس نایەتەدی!"

 

هاوکات پەیامێک ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکات و دەڵێت، "تکایە تکایە گوێ لە دڵسۆزان و پیاو و ژنە دڵسۆزەکان بگرن خۆتان لەکایەکەبون کاک نەوشیروان دو لەسەرسێی ینک لەگەڵ خۆیی برد کێ کوژرا کام ھێز جوڵا ؟!! دوایی ئەو لێکترازانەگەورەش نەگەڕاینەوە بۆ ھاوپەیمانی تا یەکگرتنەوە؟؟، لەکۆتایی ھیوادارم ھەڵوێستەیی جدیی و بڕیاریی جدیی لەسەر کۆی کێشەکان بدرێ."