گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشی سبەینێی ناوچەکانی هەرێم بزانە

2021.11.26 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەشی سبەینێی ناوچەکانی هەرێم بزانە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا ئەبێت، لە کاتەکانی شەودا لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ناوچەکە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان (26ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، بەرزترین پلەکانی بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛

 

سلێمانی 18 پلە

ھەولێر 21 پلە

دھۆک 19 پلە

ھەڵەبجە 19 پلە

کەرکوک 22 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 24 بۆ 25 پلە ئەبێت

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 19 بۆ 20 پلە ئەبێت

 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت (10-15 کم/س) لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە."