گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ماڵەكەی خۆیدا

گەرمیان؛ ھاوڵاتییەک بە خنكێنراوی دۆزرایەوە

2021.11.26 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ ھاوڵاتییەک بە خنكێنراوی دۆزرایەوە

ناس كورد_

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار هاوڵاتیەکی تەمەن 52 ساڵان لەماڵەکەی خۆیدا بە خنكێنراوی دۆزرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە (26ی تشرینی دووەمی 2021) ، ئەو هاوڵاتییە بە خۆ هەڵواسین گیانی لەدەستداوە و كارەكەی خۆكوژی بووە، بە وتەی کەسوکارەكەشی چەند ساڵێکە توشی نەخۆشی دەروونی بوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس، لەئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.