گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتە بە پۆشاك

نوێترین بڕیاری سەیر لە كۆریای باكوورەوە

2021.11.26 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین بڕیاری سەیر لە كۆریای باكوورەوە

ناس كورد_

دەسەڵاتدارانی كۆریای باكور لەبەركردنی قەمسەڵەی پێست و شەبەحیان لە دانیشتوانی وڵات قەدەغەكرد بەپاساوی ئەوەی ناكرێت لاسایی سەرۆكی وڵات كیم جۆن ئۆن بكەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێزگەی ئاسیای ئازاد (RFA) كە "ناس كورد" بینیویەتی (26ی تشرینی دووەمی 2021) ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی كۆریای باكور قەمسەڵەی پێست و "شەبەح" یان لەبەركردووە پاش ئەوەی سەرۆكی وڵات پێوەی دەركەوتووە، بەڵام خێرا دەزگا ئەمنییەكان قەدەغەیان كردووە بە پاساوی ئەوەی "ناكرێت خەڵك لاسایی جلوبەرگی سەرۆكی وڵات بكەنەوە و ئەمە بێڕێزییە".

 

هەرچەندە ئەو جۆرە قەمسەڵەیە لە سەرەتای ساڵانی 2000 بەدواوە لە فیلم و دراما كۆرییەكاندا هەبووە، بەڵام یەكەمجار كیم لە ساڵی 2019 بەوجۆرە قەمسەڵەیەوە دەركەوتووە، پاش ئەوەشی لە 2020 چەندجار لەبەری سەرۆكی كۆریا بینراوە جەماوەری زۆری پەیدا كردووە.

 

ئەو قەمسەڵانەی پێستی راستەقینەن لە چینەوە هاوردەی كۆریای باكور دەكرێن، بەڵام لەناوخۆی كۆریاشدا چەند جۆری لاساییان لێ دروستكراوە چونكە ئەوانەی ئەسڵیین نرخیان دەگاتە دەوروبەری 34 دۆلار كە 170 هەزار ۆنی كۆری دەكات، لە كاتێكدا لاساییەكان بایی 80 هەزار ۆن و پێش دەركەوتنی سەرۆكی وڵات پێیەوە 4 هەزار ۆن بووە.

زعيم كوريا الشمالية