گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش توێكاریكردنی

تەرمی موراد كانی كوردەیی بە خاك سپێردرا

2021.11.26 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی موراد كانی كوردەیی بە خاك سپێردرا

ناس كورد_

بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر لە گۆڕستانی شەهیدانی كۆیە و پاش توێكاریكردنی تەرمەكەی لە لایەن كەس و كارییەوە، تەرمی عەقید موراد كانی كوردەیی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەخاك سپێردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەیامنێری "ناس كورد" ڕایگەیاند سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (26ی تشرینی دووەمی 2021)، تەرمی عەقیدی پۆلیس موراد كانی كوردەیی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، بەخاك سپێردرا، لە كاتی ناشتەكەشیدا كەسوكاری باسیان لەوەكردووە بەشێوەیەكی "نایاسایی و نامەردانە" كوژراوە، ناوبراو هیچ داوایەكی یاساییشی لەسەر نییە و بووەتە قوربانیی تەسفیاتی ناوخۆیی كێشەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان. 

 

لەمەراسیمی ناشتنەكە هیچ كەسایەتییەكی فەرمی ئامادەنەبوو، هیچ مەراسیمێكی فەرمییش ڕێكنەخرا و وەك هاوڵاتییەكی ئاسایی نێژرا لە كاتێكدا ناوبراو پلەداری سەربازییە. كەسوكارەكەشی جەختیان كردەوە، پرسه‌ی بۆ دانانێن، به‌ڵام رێگریش له‌كه‌س ناكه‌ن بەشداری پرسەكەی بكات و سەرەخۆشییان لێ بكات. 

 

ئێوارەی دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی عەقید موراد کانی کوردەیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هێزە بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو بە بڕیاری دادگا چوون، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی رووبەڕووی ھێزەکە دەبنەوە رووبەڕووی ھێزەکە بوونەتەوە و "کارمەندێکی ئەمنییان شەهید کردووە".

 

لە ڕوونکردنەوەیەکەدا، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، "لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی کوژراون".

me_ga.php?id=4775

 

هەروەها دەڵێت " دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم رووداوەوە و لەدادگا ھەڵھاتوون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن".

me_ga.php?id=4777

 

تەقە لە فەرماندەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی دەكرێت و خۆی و سێ پاسەوانی  دەكوژرێن

   

 

me_ga.php?id=4779me_ga.php?id=4778