ناس کورد-
قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لەسەر بڵاوەپێکردنی هێز بە قەزاکەدا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێنانی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیـان لە ناو ســـەنتەری شــار و شارۆچكەكــان بۆ گـرتن و ئـــازاردانـی هیچ كــەس نییە و تەنهـا ئامــانــج لــە پاراستنی موڵــك و ماڵــی گشتــی و ســەرجــــەم فەرمانگـــە حكـومی و خزمەتگوزارییەكانە لە دەست خەلكانی تێكـەدەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "هێنانی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیـان لە ناو ســـەنتەری شــار و شارۆچكەكــان، بۆ گـرتن و ئـــازاردانـی هیچ كــەس و لایەنێــك نیە، بەڵکو تەنهـا ئامــانــجیان لــە پاراستنی موڵــك و ماڵــی گشتــی و ســەرجــــەم فەرمانگـــە حكـومی و خزمەتگوزارییەكانە لە دەست خەڵكانی تێكـەدەر و گێرە شێوێــن كـە هەڵدەستن بە سوتاندن و شكانــدن و لـە ناوبـــردن و تاڵانكـردنـی پێداویســت و بەڵگـــە و دۆكــۆمینتەكـانی ئــەم شــارە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو جۆرە كەس و لایەنانە، داواكاری و ناڕەزایی و نیگەرانی هاووڵاتیان و گەنجــان و خوێندكــاران بـــە لاڕێــدا دەبـــەن و كاری گێرشێوێنــی و توندوتیژی دروست دەكەن بۆ مەرامی كەسی و سیاسی حیزبی خۆیان و گەنجان هان دەدەن بە ناشرینكردن و كاولكردنی ئەم شارە و ڕێگەگرتن لە گەورەبــوون و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردن بە دانیشتووانەكەی."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەمسـاڵ و ساڵانــی ڕابـردووش بینیمــان چـۆن بە پیلان دانانــی پێــشوەخــتە زۆرێك لـە فەرمانگــە و شوێنە گشتییەكــانیان لە ناوبــرد و هیچ كــەس و لایەنێك و كەسـایەتییەـك خـۆی نەكـرد بەخاوەنی شێوانــدنی و تێكدانــی قــەزاكەمان، كە ئەم كــارە پێویستــی بە زیاتر لە 10 ساڵ هەیــە كـــە وەك خــۆی لــێ بكــــرێتـــەوە."