ناس کورد-
وهزارهتى دارایی و ئابوریی ههرێمى كوردستان، ڕۆژی یەکشەممە مووچهى وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بهپێى ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕۆژی یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021، مووچهى مانگى تشرینی دووەمی دیوانى وهزارهتى پێشمهرگه و لیواكان دابهش دهكرێت.
دابەشکردنی ئەو مووچەیە ئەو لیوایانە ناگرێتەوە کە لەلایەن ئەمەریکاوە مووچەیان بۆ دابین دەکرێت و کاتی دابەشکردنی مووچەی ئەوان جیاوازە.
ڕۆژی پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021، بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کرا.