ناس کورد-
میدیاکانی یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنیی بۆ دەستگیرکردنی عەقید موراد کانی کوردەیی چوون، بەڵام ناوبراو وەڵامی داونەتەوە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکە کوژراوە و دواتریش، موراد کانی کوردەیی کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانی یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاویانکردەوە، " لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو موراد کانی کوردەیی، لەدوای ئەوەی ویستراوە یاسا جێبەجێبکرێت، رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بووەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کارمەندێکی ھێزەئەمنییەکان شەھید دەکەن و سێ کارمەندی تریش بریندار دەکرێن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و موردا کانی کوردەیی کوژراوە."
زیاتر بخوێنەرەوە: زانیاریی نوێ لەبارەی ’’کوژرانی فەرماندە سەربازییەکەی یەکێتی لە ڕانیە’’