گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دادگا لەسەر دۆسیەی تۆمەتبارێکی پسوڵە ساختەکانی پەروێزخان بڕیاری دا

2021.11.25 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا لەسەر دۆسیەی تۆمەتبارێکی پسوڵە ساختەکانی پەروێزخان بڕیاری دا

ناس کورد- 

تۆمەتبارێکی دۆسیەی ساختەکردنی پسوڵە گومرگییەکانی دەروازەی پەروێزخان پاش نزیکەی ساڵێک لە دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی، ڕایگەیاند، چووەتە بەردەم دادگا و بێتاوانیی سەلمێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قادر ئیکرام، یەکێک لەو کەسانەی کە تۆمەتبار کرابوو بەوەی پسوڵەی گومرگی ساختە کردووە و لەگەڵ محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو. 

 

لەوبارەیەوە قادر ئیکرام لە فەیسبوکی خۆی (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەپاش ئەوەی تۆمەتێکی بێ بنەمایان دایە پاڵم و دوای چەندین جەلسە لەبەردەم دادوەری بەرێز بێتاوانی خۆم سەلماند." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەگەڵ خستنەڕوی بەڵگەی بێتاوانیم، لە کۆتاییدا دادگا بڕیاری دا بچمەوە مەرزی پەروێزخان بەردوام بم لەسەر ئیشوکارەکانم."

 

ناوبراو لەگەڵ محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەکە بوون، پێشووتر محەمەد شێخ وەھاب چووە بەردەم دادگا و بۆماوەی 10 مانگ ڕاگیرا، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵیش بە بارمتەی ئازاد کرا.