گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی ڕانیە

بەڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەکانی ڕانیە گرژی لێکەوتەوە

2021.11.25 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەکانی ڕانیە گرژی لێکەوتەوە

ناس کورد- 

خۆپیشاندانی خوێندکاران و هاووڵاتیان لە ڕانیە گرژی لێکەوتەوە و لەنێو بازاڕی شارەکەدا دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021، خۆپیشاندانی خوێندکاران و هاووڵاتیان لە ڕانیە دەستیپێکرد و بەشێک لە هاووڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان. 

 

دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو و دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت. 

 

 

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەستیپێکردووە، بەڵام لە دوێنێوە جگە لە خوێندکاران هاووڵاتیانیش گردبوونەوەی ناڕەزایی دەردەبڕن و خۆپیشاندان ڕێکدەخەن. 

 

ئومێد عەلى ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەتێکڕا نزیکەى 25 کەس لە خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان نێردراونەتە نەخۆشخانە کە بەشێکى زۆریان بەرکەوتەى گازى فرمێسک رێژ بوون.  

 

وتیشى تەنها دوو کەس بەرکەوتەى توندیان هەبووە، کە یەکێکیان بریندارى فیشەک بووەو بەرقاچى کەوتووە، ئەوەى تریان فیشەکى لاستیکى بەر چاوى کەوتووە، سەرجەمیان چارەسەریان بۆ کراوە و رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە تەنها بریندارى فیشەکى زیندوو ماوەتەوە.