گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چارەنوسی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردبوو ئاشکرا کرا

2021.11.25 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
چارەنوسی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردبوو ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرە کوردانەی زیاتر لە دوو مانگە لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردبوو، سبەینێ دەگەڕێندرێنەوە سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دکتۆر فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراق پێی ڕاگەیاندین کە سبەی لە ڕێی فڕۆکەخانەی قاهیرەوە، چل پەنابەری کوردی هەرێمی کوردستان کە لە لیبیا گیربووبوون، دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

 

ڕۆژی 19ی مانگی 9ی ئەمساڵ، یەختێک بە 58 کۆچبەرەوە کە بەشێکیان کوردی هەرێمی کوردستان بوون لە رێگەی تورکیا بۆ ئەوروپا، ناچار بوون لە لیبیا بگیرسێنەوە و لە شاری بنغازیی ئەو وڵاتە دەستبەسەرکران و بەوتەی لە دۆخێکی خراپدا بوون. 

 

کۆچی نایاسایی بەشێک لە هاووڵاتیانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە و شەوى رابردوو 27 کۆچبەر لەرێگەى نێوان فەڕەنسا بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەستدا، دواى ئەوەى بەلەمەکەیان ژێر ئاوکەوت.  

 

بەپێی پێگەى بی بی سی، دەسەڵاتدارانى فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەکردووە، 27 کۆچبەرى ناو بەلەمەکە گیانیان لەدەستداوە، کە 17 یان پیاون و حەوتیان ژنن، کە یەکێکیان دوو گیان بووە، سیانیشیان منداڵن.