گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ژمارەی خوێندکارە دەستگیرکراوەکانی سلێمانی ئاشکرا کرا

2021.11.25 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی خوێندکارە دەستگیرکراوەکانی سلێمانی ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە سلێمانی، 56 خوێندکار و پێنج ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکاراندا، پێنج ڕۆژنامەنوس و زیاتر لە 56 خوێندکار لە سلێمانی دەستگیر کراون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردوو، "هەر ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە هەولێر دەستگیرکراون و ڕاگرتنی ئەو پێشێلکاریانە ئەرکی سەرجەم هێزە بەشداربووەکانی حکومەتە." 

 

عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "ئێستا ھێزێکی ئەمنی زۆر بە ئۆتۆمبیلی جام ڕەش ژمارەیەکی زۆر قوتابیان ڕفاندووە لە نزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئازاری ڕۆژنامەنوسان دەدەن".