ناس کورد-
وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، کەمبوونەوەى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا كاتییە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە،.
دەقى رونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە
لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە.
هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە.
هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا: