ناس کورد-
توێژینەوەیەكی نوێ زەنگی مەترسی بۆ مرۆڤایەتی لێدەدات لەبارەی كەش و هەوای جیهان و سیستمی ژینگە بەهۆی خێرایی توانەوەی سەهۆڵبەندانەكانی كیشوەری جەمسەری باشوورەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی تشرینی دووەمی 2021) پەنگخواردنەوەی گەرما لەسەر گۆی زەوی لەماوەی 10 ساڵی داهاتوو دۆخی سەهۆڵبەندانەكانی كیشوەری جەمسەری باشوور دەگەیەنێتە دۆخێك ئیتر بەرگەی مانەوە نەگرێت و دەست بەتوانەوەی تەواوەتی بكات.
توێژینەوەكە كە لە "نیچەر كۆمیونیكەیشنز" بڵاوكراوەتەوە ئەوە دەخاتەڕوو بەرگە سەهۆڵی خاڵی ئەنتاركتیكا گەیشتوەتە خاڵی نەگەڕانەوە لە كاتێكی زووتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا.
شارەزایان باس لەوە دەكەن توانەوەی سەهۆڵەكان دەبێتە هۆی نوقمبوونی شارەكانی كەنار دەریا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەگۆی زەوی كە دیاردەی جۆراوجۆری گۆڕانی كەش و هەوای لێ دەكەوێتەوە.