گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیارى نوێ لەسەر کۆچبەرە خنکاوەکان: زۆربەیان کوردن

2021.11.25 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەسەر کۆچبەرە خنکاوەکان: زۆربەیان کوردن

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى فەرەنسا رایانگەیاند، زۆربەى ئەو کۆچبەرانەى بەهۆى ژێر ئاوکەوتنى بەلەمەکەوە لەکەناڵى ئینگلیزى گیانیان لەدەستدا کوردى خەڵکى عێراق و ئێرانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى بی بی سی، دەسەڵاتدارانى فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەکردووە، 27 کۆچبەرى ناو بەلەمەکە گیانیان لەدەستداوە، کە 17 یان پیاون و حەوتیان ژنن، کە یەکێکیان دوو گیان بووە، سیانیشیان منداڵن.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوو کۆچبەرى دیکەى ناو بەلەمەکە رزگارکراون، کە یەکێکیان خەڵکى عێراقە، ئەوەى تریش سۆماڵییە.

 

شەوى رابردوو 27 کۆچبەر لەرێگەى نێوان فەڕەنسا بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەستدا، دواى ئەوەى بەلەمەکەیان ژێر ئاوکەوت.  

 

کۆچبەرەکان لەرێگەدا بوون بۆ بەریتانیا بەڵام لەنزیک کاڵاس بەلەمەکەیان ژێر ئاوکەوت و گیانیان لەدەستدا.  

  

سەرۆک وەزیرانى فەڕەنسا رووداوەکەى بە "تراژیدى" وەسفکرد.