گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’ناس’’ یەکەم ئامارى بریندارانى خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

2021.11.25 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
’’ناس’’ یەکەم ئامارى بریندارانى خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

ناس كورد-

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شارى سلێمانى رایگەیاند، لەخۆپیشاندانەکاندا 25 کەس رەوانەى نەخۆشخانە کراون و چارەسەریان بۆ کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد عەلى ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەتێکڕا نزیکەى 25 کەس لە خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان نێردراونەتە نەخۆشخانە کە بەشێکى زۆریان بەرکەوتەى گازى فرمێسک رێژ بوون.

 

وتیشى تەنها دوو کەس بەرکەوتەى توندیان هەبووە، کە یەکێکیان بریندارى فیشەک بووەو بەرقاچى کەوتووە، ئەوەى تریان فیشەکى لاستیکى بەر چاوى کەوتووە، سەرجەمیان چارەسەریان بۆ کراوە و رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە تەنها بریندارى فیشەکى زیندوو ماوەتەوە.

 

ئومێد عەلى باسى لەوەشکرد، ئەوانەى برینەکانیان قورس بووە کوڕێک و کچێک بوون، بریندارەکانى ترى خوێندکارەکان بەگشتى کچ بوون.