ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هێزێکى ئەمنى زۆر لەبەردەم وەزارەتى خوێندنى باڵا لە هەولێر جێگیرکراوە و ژمارەیەکى زۆر خوێندکاریان "رفاندووە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "ئێستا ھێزێکی ئەمنی زۆر بە ئۆتۆمبیلی جام ڕەش ژمارەیەکی زۆر قوتابیان ڕفاندووە لە نزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئازاری ڕۆژنامەنوسان دەدەن".
دەشڵێت سەرۆکى حکومەت بەرپرسە لەم دۆخە.
تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانى هەولێر هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.