گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکانى سلێمانى ئازاد کران

2021.11.25 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکانى سلێمانى ئازاد کران

ناس کورد-

 

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسانە ئازادکران کە لەخۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان ئەنوەر ئەمڕۆ پێنج شەممە لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  پاش دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەل و پێداویستەكانیان ئەمڕۆ 25/11/2021 بەهەوڵ و هاوكاریەكانی قوباد تاڵەبانى سەرجەمیان ئازاد كران.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

روونكردنەوەی لقی سلێمانی لەسەر میدیاكارە دەستگیركراوەكان

 

لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی سلێمانی و شارو شارۆچكەكانی ترو پاشان گۆڕینی رێچكەی خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری توندو تیژی و سووتاندنی بارەگاو فەرمانگەكان، وەك لە دوو روونكردنەوەی پێشووماندا ئاماژەمان پێدا.. بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوكارو خەمخۆری هەمیشە لەسەر خەت بوەو ئێستاش پاش دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەل و پێداویستەكانیان..

ئەمڕۆ 25/11/2021 بەهەوڵ و هاوكاریەكانی بەڕێزیان سەرجەمیان ئازاد كران..

 

هەر لێرەوە وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەكەین و هیوادارین وەك هەمیشە هاوڕێی دڵسۆزی رۆژنامەنووسان بوە هەوروەها بەردەوام بێت لەگەڵماندا وئێمەش نازناوی دۆست و خەمخۆری رۆژنامەنووسانی لێدەنێین...

كاروان ئەنوەر

سكرتێری لقی سلێمانی 

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان 

 

25/11/2021